جام کوردی - لە نێوان قسە و باسە جۆراوجۆرەکان سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئێران و ئەمریکا، هێڵکارییەکانی دەقی ئێستای ڕێککەوتنەکە بڵاوکرانەوە.
هێڵکارییەکانی دەقی ئێستای ڕێککەوتنەکە لەم چوارچێوەیانەی خوارەوەدایە:
1- پرسی ئەتۆمی بەبێ دەست لێدان ماوەتەوە.
له یاداشتنامه ی ئێستادا هیچ ڕێککه وتنێک له سه ڕ دۆسیه ی ئه تۆمی ناکرێت و ئێران هیچ بەڵێنێکی نوێ نادات. دانوستانە ئەتۆمییەکان لە ماوەی ٦٠ ڕۆژدا دوای واژۆکردن ئەنجام دەدرێن.
2. گەرووی هورمز؛ نە ڕادەستکردنەوە، نە ڕۆڵ بۆ ئەمریکا
ئێران سەبارەت بە ڕادەستکردنی بەڕێوەبردنی گەرووی هورمز هیچ بەڵێنێک نادات. ئایندەی بەڕێوەبردنی گەرووەکە لە چوارچێوەی بابەتێکی ناوچەیی و لە ڕێگەی وتووێژ و بڕیاردانی هاوبەشی نێوان تاران و عومان چارەسەر دەبێت.
3- کۆتاییهاتنی یەکلاکەرەوەی شەڕ لەسەرجەم بەرەکان بە لوبنانیشەوە
ئامانجی سەرەکی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن کۆتاییهێنانە بە شەڕ لەسەرجەم بەرەکانی ناوچەکە. ئەمریکا بەڵێن دەدات ئیسرائیل ناچار بکات کۆتایی بە شەڕی لوبنان بهێنێت و دەستەواژەی "درێژکردنەوەی ئاگربەست" لە دەقەکەدا نەهاتووە.
4. ئازادکردنی سەروەت و سامانی بلۆککراو بە میکانیزمێکی دیاریکراو
بەشێک لە سەروەت و سامانە بلۆککراوەکان ڕاستەوخۆ دوای واژۆکردن ئازاد دەکرێن و ئەوانی دیکەش وردە وردە لە کاتی دانوستانەکاندا ئازاد دەکرێن. تاران بە پشتبەستن بەو میکانیزمانەی کە دەیەوێت، گەرەنتی ڕوون و ئاشکرای وەرگرتووە.
5. قەرەبووکردنەوەی جەنگ لە بەرنامەی کاردایە
ئەو زیانانەی کە لە دەستدرێژییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بە ئێران کەوتووە، لەو بڕگانەن کە لە یاداشتەکەدا ئاماژەیان پێکراوە. میکانیزمی جێبەجێکردنی وەرگرتنی قەرەبوو لە دانوستانەکاندا دوای ٦٠ ڕۆژ دوای واژۆکردن ڕێککەوتن دەکرێت.
6. وردەکاری هەڵگرتنی سزا سەرەتایی و لاوەکی؛ بابەتێک کە لە ڕێککەوتنی کۆتاییدا باسی لێوە کراوە
هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم سزاکانی ئەمریکا و بڕیارنامە نێودەوڵەتییەکان لە ماوەی ٦٠ ڕۆژدا بۆ دانوستانە ئەتۆمییەکان پێداچوونەوەیان بۆ دەکرێت.
7. سێ پرس و 60 ڕۆژ بۆ ڕێککەوتنی کۆتایی
لە دانوستانە ٦٠ ڕۆژەکەدا تەنها سێ بابەت باس دەکرێن، ئەوانیش درێژەدان بە بەرنامەی ئەتۆمی ئاشتیانە، هەڵگرتنی سزا تاکلایەنەکانی ئەمریکا و میکانیزمی قەرەبووکردنەوە. هیچ پرسێکی دیکە بە توانای مووشەکی ئێرانیشەوە لە بەرنامەی کاردا نابێت.