جام کوردی - میدیای ئێرانی بڵاویکردەوە، رێوڕەسمیی بەخاکسپاردنی رێبەری باڵای وڵات ئایەتوڵڵا سەید عەلی خامنەیی بەڕێوەدەچێت،

لیژنەی باڵای بەڕێوەبردنی رێوڕەسمەکانی ئایەتوڵڵا سەید عەلی خامنەیی رێبەری شەهیدی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە سێیەمین راگەیەندراویدا خشتەی کاتیی بەڕێوەچوونی رێوڕەسمەکانی ماڵئاوایی و بەخاکسپاردنی بڵاوکردەوە.

بەپێی راگەیەنراوەکە، لەپاش شەهیدبوونی ئایەتوڵڵا سەید عەلی خامنەیی و چەند گەورەبەپرسێکی سەربازی، رێوڕەسمەکانی ماڵئاوایی، بەڕێکردنی تەرم و بەخاکسپاردن بەم شێوەیە دەبن: رۆژانی شەممە و یەکشەممە (4 و 5ی تەمووز) رێوڕەسمی ماڵئاوایی لە موسەلای ئیمام خومەینی لە تاران بەڕێوەدەچێت. پاشان لە ڕۆژی دووشەممە (6ی تەمووز) رێوڕەسمی بەڕێکردنی تەرم لە پایتەخت و رۆژی سێشەممە (7ی تەمووز) هەمان ڕێوڕەسم لە شاری قوم ئەنجام دەدرێت.

رۆژی پێنجشەممەش (9ی تەمووز) ڕێوڕەسمی بەڕێکردنی تەرمەکە لە شاری مەشهەد بەڕێوەدەچێت و دواتر تەرمەکەی لە مەزارگەی ئیمام رەزا بەخاک دەسپێردرێت.