ڕۆژی شەممە گەشتیارێکی عەرەب بە ناوی عەبدوڵڵا نزاری تەمەنی 18 ساڵ لەگەڵ هاوڕێیانی بۆ گەشتکردن سەردانی ناوچەی تەق تەق کردبوو، بەڵام لە زێی تەق تەق ڕووداوێکی خنکان ڕوویدا و گیانی لەدەستدا؛ بەپێی لێدوانی بەڕێوەبەری بنکەی پاراستنی زێی تەق تەق، داوا لە بەڕێوەبەری بەنداوی دووکان کرا بۆ کەمکردنەوە و وەستاندنی بەردانەوەی ئاو، پاش کەمکردنەوەی ئاو لە کاتژمێر 1ی بەرەبەیان و وەستاندنی بە تەواوی لە کاتژمێر 8ی بەیانی، سێ تیمی غەواسی دەستیان بە گەڕان کرد تا لە کاتژمێر 1ی پاشنیوەڕۆدا تەرمەکە دۆزرایەوە و دواتر ڕادەستی پۆلیس کرا، پاش ئەوەش بردرایە پزیشکی دادوەری کۆیە بۆ لێکۆڵینەوە و دواتر ڕادەستی کەسوکارەکەی دەکرێتەوە، ئەم ڕووداوە بووە هۆی خەم و نیگەرانی لە نێو خەڵکی ناوچەکە.
دوای سێ ڕۆژ تەرمی گەشتیارێکی عەرەب لە زێی تەق تەق دۆزرایەوە
جام کوردی - ئەو گەشتیارە مێردمنداڵەی لە زێی تەق تەق خنکا، دوای سێ ڕۆژ لە گەڕان و پشکنینی تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی بنکەی پاراستنی زێی تەق تەق، ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزرایەوە
6 کاتژمێر لەمەوبەر