جام کوردی - محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە کاردانەوەی بەرامبەر بە قسە و هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە هەژماری خۆی لە ئێکس نووسیویەتی، بیر لەوە ناکەنەوە ئەگەر هەڕەشەکانیان ئەنجامێکی هەبووایە، نەدەگەیشتنە ئەم بێهیوایی و دۆخە چەقبەستووەی ئەمڕۆیان؟ ئێمە هیچ حسابێک بۆ هەڕەشەکانی ئەمریکییەکان ناکەین.

قالیباف هەڕەشەش دەکات و دەڵێت، باشترە وریای لێدوانەکانی خۆیان بن، هێزە چەکدارەکانمان ئامادەن بە شێوازێکی تر وەڵامیان بدەنەوە. ئەوان هەرچەندە قسە بکەن، ئەمان بە کردار دەکەن.