جام کوردی - سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسی یەکێتیی پەرلەمانیی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی چووە باکۆ.
محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران بۆ بەشداریکردن و پێشکەشکردنی وتارێک لە بیستەمین دانیشتنی کۆنفرانسی یەکێتیی پەرلەمانیی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی بەرەو باکۆی پایتەختی کۆماری ئازەربایجان بەڕێکەوت.
ناوبراو وەک سەرۆکی تیمی دانوستانکاری ئێران لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا گەشتێکی بۆ سویسرا و عومان کردووە.
قالیباف، سەرۆکی تیمی دانوستانکاری ئێران و شاندی یاوەری خوازیاری جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی ئەمریکا لە لێکتێگەیشتنی ئیسلام ئاباد لە دانوستانی چڕ و بەردەوام و دیداری دوو قۆڵی و فرەلایەنە لەگەڵ ناوبژیوانانی قەتەر و پاکستان و هەروەها لە دیدارێکی چوارقۆڵی ٨٠ خولەکی لەگەڵ لایەنی ئەمریکی؛ لە کۆتایی ئەم دانوستانانەدا بەیاننامەیەک لەلایەن نێوەندگیری پاکستان و قەتەرەوە بڵاوکرایەوە.
لە میانەی گەشتەکەیدا بۆ عومان، قالیباف، سەرۆکی تیمی دانوستان و شاندی یاوەری، لەگەڵ "هەیسەم بن تاریق"، سوڵتانی عومان، و "بەدر بوسەیدی"، وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە، ڕاوێژیان کرد؛ لەم سەفەرەدا ئێران و عومان لیژنەیەکی هاوبەشیان پێکهێنا بۆ تاوتوێکردنی بارودۆخی گەرووی هورمز و هاتوچووی سەلامەتی کەشتییەکان لەو گەرووەدا.