جام کوردی - بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لەسەر ئەوە کردەوە: عاشورا بیرهێنانەوەی سەرکەوتنی حەقە بەسەر نادادپەروەریدا.
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی ساڵیادی عاشوراوە پەیامێکی بڵاوکردەوە، کە تێیدا هاتووە:
عاشورا یادکردنەوەی شەهیدبوونی ئیمام حسێن و هاوەڵانییەتی، وێنای قوربانیدانە لەپێناو پاراستنی بەها پیرۆزەکانی ئایینی ئیسلامدا.
ئەم یادە هەڵگری وانە باڵاکانی مرۆڤایەتی و ماناکانی فیداکارییە بۆ چەسپاندنی دادپەروەری و دەستپێکردنی ڕێگەی چاکسازی.
لەم ماتەمەدا جەخت لەسەر گرنگی یەکڕیزی و کارکردنی پێکەوەیی دەکرێتەوە بۆ خزمەتکردنی گەل و بەهێزترکردنی برایەتی.