پڕۆژەی ئاوی ناحیەی قەسرێی سەر بە قەزای چۆمان نزیکەی 90%ی کارەکانی تەواو بووە و دوای وەستانی کارەکان لە وەرزی زستان، ئێستا بە خێرایی بەڕێوەدەچێت. هەروەها ترۆمپاکانی ئاو کە لە فەرەنساوە هاوردە کراون گەیشتوونەتە ناوچەکە و چاوەڕوان دەکرێت بەمزووانە پڕۆژەکە تەواو بکرێت و بخرێتە خزمەت هاووڵاتییان.ئەم پڕۆژەیە بە درێژی 20 کیلۆمەتر و بە تێچووی نزیکەی دوو ملیار دینار، لە دوو قۆناغدا جێبەجێ دەکرێت. لە قۆناغی یەکەمدا ئاو لە ڕووباری باڵەکایەتی وەرگیراوە و دوو بیری فلتەرکردنی ئاو و سێ خەزانی گەورەی هەر یەکەیان بە توانای یەک ملیۆن لیتر دروست کراون.پێشبینی دەکرێت ئەم پڕۆژەیە 1500 ماڵ لە قەیرانی کەمئاوی ڕزگار بکات و تا 50 ساڵی داهاتووش دابینکردنی ئاوی خواردنەوەی ناوچەکە بە شێوەیەکی بەردەوام دڵنیابکات.
پڕۆژەی ئاوی قەسرێ گەیشتە قۆناغی کۆتایی و تاوەکو 50 ساڵی دیکە کێشەی بێئاوی چارەسەر دەکات
جام کوردی - پڕۆژەی ستراتیژیی ئاوی قەسرێ لە دەڤەری باڵەکایەتی، کە وەک دیارییەکی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بۆ خەڵکی ناوچەکە جێبەجێ دەکرێت، گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی و بە تەواوبوونی تاوەکو 50 ساڵی دیکە کێشەی کەمئاوی چارەسەر دەکات.
June 28, 2026