به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەم ڕاسپاردنە به ئامانجی پەرەپێدانی پەوەندییه بازرگانییەکانی نێوان ئێران و عێراق و پتەوکردنی هاوکارییه ئابوورییەکان و زیادکردنی مامەڵەی دوو قۆڵی ئەنجام دراوە.
بەپێی ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی گەشەپێدانی بازرگانی ئێران، گرنگترین ئەرکەکانی ڕاوێژکاری بازرگانی نوێ لە بەغدا بریتین لە باشترکردنی ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی، پەرەپێدانی هاوکاری لە بواری ژێرخانی بازرگانی و پیشەسازی، دابینکردنی بنەما بۆ ئامادەبوونی کۆمپانیا ئێرانییەکان لە بازاڕی عێراقدا، بەدواداچوون بۆ کێشەکانی هەناردەکارانی خزمەتگوزاری تەکنیکی و ئەندازیاری، کەڵک وەرگرتن لە تەکنەلۆژیای نوێ بۆ ناساندنی توانا ئابوورییەکان و بەهێزکردنی پەیوەندیەکان لە نێوان کەرتە تایبەتەکانی هەر دوو وڵاتەکە، بەتایبەتی پارێزگا سنوورییەکان.
"محەممەد ڕەزا کەریم زادە" پێشتر پۆستگەلێک وەکوو بەڕێوەبەری گشتی ئۆفیسی هەناردەکردنی بەرهەمەکانی زانست-بنەما و خزمەتگوزاری تەکنیکی و ئەندازیاری، بەڕێوەبەری گشتی ئۆفیسی ئەوروپا و ئەمریکا، بریکاری بەڕێوەبەری ئۆفیسی ئاسیا و ئۆقیانووسییەی ڕێکخراوی گەشەپێدانی بازرگانی ئێران و ڕاوێژکاری بازرگانی ئێران لە ئەفغانستانی لە ئەستۆ بووە.
ناوبراو هەروەها پێشینەی چالاکی لە دەستەی بەڕێوەبەری کۆمپانیای ئێران یاسا و بەرپرسیارێتی جۆراوجۆری لە ڕێکخراوی پاراستنی بەکاربەر و بەرهەمهێنەراندا هەیە.
تایبەت بە جام کوردی