بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەم فەرمانە هاوتەریب لەگەڵ جێبەجێکردنی تێبینی شەشەمی یاسای زیادکردنی مادەکان بۆ یاسای ڕێکخستنی پیشەسازی ئۆتۆمبێل، تێبینی ١ لە ماددەی ١٧ی پەیڕەوی جێبەجێکاری یاسای کاروباری گومرگی و هەماهەنگی، ڕاگەیندراوە بۆ سیستەمی هەمتا.
بەم پێیە، ئۆتۆمبێلی تەواوی هاوردەکراو (CBU) کە پێش دەرکردنی ئەم فەرمانە بەبێ ژمارەی ناسنامەی ئیتوارداری TSC، ئیزنپێدراون، دەبێت پێداچوونەوەیان بۆ بکرێت و ئەگەر ژمارەی ناسنامەیان نەبێت، دەبێت بەڵگەنامەی پێویست بۆ دیاریکردنی بەهاکە بنێردرێت بۆ فەرمانگەی بەهادان بە گومرگ.
هەروەها جەخت لەوە کراوەتەوە کە بەپێی فەرمانە ڕاگەیندراوەکان پێویستە ڕێوشوێن بگیردێتەبەر سەبارەت بە پارچەی ئۆتۆمبێلی کۆکراوە (CKD) و ئەو مۆبایلانەی کە ژمارەی ناسنامەی فیزیکییان نییە.
تایبەت بە جام کوردی