بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، "فەرامەرز ڕەحمەتی زادە"، بە ئاماژەدان بە باخە گوڵەکانی کرماشان کە لە ساڵی ٢٠١٤دا لەسەر ڕووبەرێکی نزیک بە شەش هێکتار دروست کراوە، وتی: ئەم پڕۆژەیە بڕیار بوو بەشگەلێک وەک باخچەی ئێرانی، ژاپۆنی، فەرەنسی و ئیتاڵی لەخۆ بگرێت، بەڵام بە هۆی هۆکاری جۆراوجۆر لەوانەش گۆڕانکاری لە بەڕێوەبردن، نەگەیشتە ئامانجە چاوەڕوانکراوەکان.

ناوبراو وتی، لە ساڵانی ڕابردوودا کۆمەڵەکە ڕووبەڕووی دابەزینی ڕێژەی سەردانکەران بووەتەوە و ئاماژەی بەوەشکرد: شارەوانی بوژانەوەی باخە گوڵەکانی خستۆتە ئەجیندایەوە و ئامادەیە وەک یەکەمایەتی یەکەم ڕادەستی وەبەرهێنەرێکی کەرتی تایبەتی بکات، بەڵام لە نەبوونی وەبەرهێنەردا شارەوانی جێبەجێکردنی پلانەکانی گەشەپێدان، دەگرێتە ئەستۆ.

بەرپرسی ڕێکخراوی دیمەنی سروشتی، و فەزای سەوزی شارەوانی کرماشان وتی: پەرەپێدانی باخچەی بابەتی، دامەزراندنی چایخانە، خانووی ڕووەکی دەرمانی و بەشە پەروەردەییەکان لەو بەرنامانەن کە بۆ زیندووکردنەوەی ئەم کۆمەڵە پلانی بۆ دانراوە.