پاراگوای دووەم وڵاتی ئەمریکای باشوورە لە دوای ئیکوادۆر کە دوای ئەنجامێکی چاوەڕواننەکراو لە مۆندیالدا پشووی نیشتمانی ڕادەگەینێت.

هەڵبژاردەی پاراگوای توانی لە قۆناغی یەک شانزدەیەمدا بە لێدانی سزا لە ئەڵمانیای پاڵەوانی بەرگریکار بباتەوە و سەرکەوێت بۆ قۆناغی داهاتوو.

سانتیاگۆ پێنا، سەرۆککۆماری پاراگوای ڕایگەیاند، ڕۆژی سێشەممە پشووی سەرتاسەری وڵات بەڕێوەدەچێت بۆ ئاهەنگگێڕان بەبۆنەی سەرکەوتنە سەیر و سەمەرەکەی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بەرامبەر ئەڵمانیا.

ئەم بڕیارە پێشتر لە ئیکوادۆر و دیسانەوە دوای شکستی ئەڵمانیا درابوو.