مەحمود مەڵاقاسمی، خاوەنی یەکەمین میدالیای جیهانی و ئۆڵۆمپک لە زۆرانی ئازاد و هەڵگری میدالیای برۆنزی ئۆڵۆمپیادی هێلسنکی و میدالیای زیوی جیهان کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو لە یارییەکانی هێلسنکی ساڵی ١٩٥٢ لەگەڵ غوڵامڕەزا تەختی ناوبانگی دەرکرد و دوای بەشداریکردنی لەو یارییانەدا هاوڕێیەتییەکی قووڵ لە نێوان غوڵامڕەزا تەختی و مەحمود مەڵاقاسمیدا دروست بوو.

ناوبراو هەڕوەها ئەندامی یەکەم تیپی زۆرانبازی فەرەنگی بوو له مێژووی ئێراندا له ساڵی 1950 که به شداری له پاڵەوانێتییەکانی جیهانی کرد له سویددا. 

مەڵاقاسێمی لە ساڵی ١٩٢٩ لەدایک بووە و مردنی لەناکاوی باوکی ناچاری کردووە لە تەمەنێکی بچووکەوە بژێوی ژیانی خۆی دابین بکات. سەرەتا بە فرۆشتنی جل و بەرگ دەستی پێکرد و پارەی کۆکردەوە بۆ کڕینی چەرخێکی دورینی زیگزاگ بۆ دورینی پانتۆڵی منداڵان.

لە تەمەنی ١٦ ساڵییەوە دەستی بە ڕاهێنانی زۆرانبازی کردووە بە سەرپەرشتی "ئاندرێ گۆڤالۆڤیچ". خوالێخۆشبوو  لەگەڵ عەبدولحسێن فیلی لە یانەی پۆلاد مەشق و ڕاهێنانیان کردووە. ئەو کورتەباڵا و زیرەک بوو و لە یەکەم پۆلی کێشدا زۆرانبازی دەکرد. ئەو لە ساڵی ١٩٥٠ لە پاڵەوانێتی نیشتمانی لە هەردوو زۆرانی ئازاد و فەرەنگیدا  پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.