به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەم ڕۆمانه له لایەن "عەزیز پیری شێرفۆندی" وەرگێڕی کوردی دانیشتووی وڵاتی نەرویج و لە لایەن بڵاوکراوەی هاژە ئەڵوەن له ئۆسلۆ که بەرهەمی کوردی و فارسی چاپ دەکات، چاپ و بڵاو بووەتەوە.

عەزیز پیری لەو بارەیەوە وتی: بەشێکی زۆر لە چالاکییەکانم بۆ وەرگێڕانی بەرهەمی نووسەرانی کورد تەرخان کردووە و تا ئێستا زیاتر لە 40  کتێبم وەرگێڕاوە بۆ سەر زمانی کوردی و فارسی، کە ڕۆمانی مینا دوایین وەرگێڕانی منە.

ناوبراو ڕایگەیاند کە مەبەست لە وەرگێڕانی ئەم بەرهەمانە ئاشناکردنی بەشێک لە خەڵکی ئەورووپا و هەروەها کوردانی دانیشتووی ئەورووپا بووە بە نووسەرانی کورد، و وتی: خۆشبەختانە ئەو وەرگێڕانەی کە کردوومە پێشوازییەکی باشیان لێ کراوە و زۆربەی ئەو بەرهەمانەش چەندین جار چاپکراونەتەوە و هەروەها کراون بە کتێبی دەنگی.

پیری لە کۆتاییدا زیادی کرد: ڕۆمانی "مینا" چوارەمین بەرهەمی ڕەزا جەمشیدییە کە لە دوای ڕۆمانەکانی ئەوپەڕی شەڕ، هیلان و ئەو دەریایەی کە خنکا، وەرمگێڕاوەتەوە.

ڕۆمانی مینا تەحەدایەکی ڕۆمانسی و فرەڕەهەندە کە بڵاوکراوەی نیما لە ٢٨١ لاپەڕەدا بڵاوی کردەوە و چاپی یەکەمی لەلایەن بەردەنگەوە پێشوازییەکی باشی لێکرا.

تایبەت بە جام کوردی