ئەمڕۆ پێنجشەممە، 2ـی 7ـی 2026، ئاشکرا بوو کە جگە لە سزای زیندانیکردن، ئەو مامۆستایە لە کارەکەشی عەزل کراوە. وەزارەتی پەروەردە بە نووسراوی فەرمیی ژمارە (٨٠٩٣) لە بەرواری (٢٠/٤/٢٠٢٦) بڕیاری دوورخستنەوەی هەتایی ئەو مامۆستایەی لە کارەکەی دەرکردووە.ئەم بڕیارە لە کاتێکدا دێت کە ڕۆژی چوارشەممە، 1ـی 7ـی 2026، د. ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بە فەرمانی وەزاری ژمارە (١٣٧٠) بڕیاری سزای عەزلکردنی بۆ د. عەبدوللەتیف ئەحمەد مستەفا، مامۆستای کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکانی زانکۆی سلێمانی دەرکرد، کە بەهۆی بابەتی هاوشێوەی پێشێلکاریی ئەخلاقییەوە بووە و ئێستا دۆسیەکە بووەتە جێگەی بایەخی ڕای گشتی.