ئەمڕۆ پێنجشەممە، 2ـی 7ـی 2026، بەپێی ئەو نووسراوەی کە لە 7ـی ئایاری 2026 ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراق کراوە، دەرکەوتووە کە پاشەکشەی داهاتەکان پەیوەندیی ڕاستەوخۆی بە کێشە تەکنیکی و کارگێڕییەکانەوە هەیە.

بەتایبەت دواکەوتنی جێبەجێکردنی سیستەمی "ئەسیکۆدا" (ASYCUDA) لە دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان، وای کردووە کۆمپانیا بازرگانییەکان نەتوانن بە نرخی فەرمیی بانکی ناوەندی دراوی بیانی بەدەست بهێنن، ئەمەش سستییەکی زۆری لە چالاکییە بازرگانییەکاندا دروست کردووە.

بانکی ناوەندی لە شیکردنەوەیەکی بەراوردکاریدا بۆ قەبارەی هاوردەکردنی کەلوپەل لە وەرزی یەکەمی ساڵانی 2025 و 2026، ئاماژەی بەوە داوە کە بەشێوەیەکی بەرچاو هاوردەکردنی ماددە و کەلوپەل لە تورکیاوە کەم بووەتەوە.

شایانی باسە، ئەم دابەزینە بە ڕێژەی 78% لە داهاتی نانەوتی، کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر بودجەی گشتیی هەرێم هەبووە و ئاستەنگەکانی بەردەم دەروازە سنوورییەکان بوونەتە هۆی ئەوەی کە جموجۆڵی بازرگانی لەو ناوچانە بە بەراورد لەگەڵ ساڵانی ڕابردوو بەشێوەیەکی بەرچاو پەک بخات.