عێراق ساڵانە بەهۆی قاچاخچێتی و سپیکردنەوەی پارەوە ملیارەها دۆلار لەدەست دەدات، ئەوەش بووەتە هۆی سەپاندنی ڕێکارە توندەکان بەسەر کەرتی بانکیی وڵاتدا بۆ ڕێگریکردن لە گەیشتنی دۆلار بە لایەنە سزادراو و گرووپە نایاساییەکان. بەپێی ڕاگەیەنراوی دەستەی دەستپاکی، محەممەد عەلی لامی لە دیدارێکدا لەگەڵ پارێزگاری بانکی ناوەندی جەختی لە گرنگیی لێکۆڵینەوەی داراییەکان و توندکردنی چاودێریی سەر دەروازەکانی گواستنەوەی پارە کردەوە، وەک هەنگاوێک بۆ دۆزینەوەی داهاتەکانی گەندەڵی. لەلایەکی دیکەشەوە، نزار ناسر حوسێن ڕایگەیاند هەماهەنگی لەگەڵ دەزگا چاودێرییەکان متمانە بە سیستەمی دارایی دەگەڕێنێتەوە و یارمەتی بەهێزکردنی شەفافیەت و ڕووبەڕووبوونەوەی یاسایی لەگەڵ تاوانە داراییەکان دەدات.
دەستەی دەستپاکی و بانکی ناوەندی بۆ ڕێگریکردن لە قاچاخچێتیی پارە ڕێکدەکەون
جام کوردی - دەستەی دەستپاکی و بانکی ناوەندیی عێراق لەسەر وشککردنی سەرچاوەکانی قاچاخچێتیی پارە و پاراستنی سامانی گشتی ڕێکدەکەون، تا لەرێگەی یەکخستنی هەوڵەکان و ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە داراییەکانەوە ڕێگری لە سپیکردنەوەی پارە و گەندەڵی بگیریێت.
7 کاتژمێر لەمەوبەر