کورد و کۆماری ئیسلامی ئێران خاوەن یەک مێژوون، مێژووەکەشیان ئەگەڕێتەوە بۆ یەک ریشەو یەک بنەچەو لە یەک سەنگەردا بوون، بەتایبەتی لە جەنگی هەشت ساڵەی عێراق-ئێران دژی ڕژێمی بەعس. پاشان وتی:

​"ئەگەر کۆماری ئیسلامی ئێران نەبوایە، لە کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە و کۆڕەوە مێژووییەکەی ساڵی ١٩٩١دا، دەنگی مەزڵومیەتی گەلی کورد نەدەگەیشتە دەرەوەو جیهان. هەر بۆیە خەڵکی کوردستان هەمیشە هاوسۆز و هاوهەڵوێست بوون لەگەڵ گەلی ئێرانیەکان."

​هاوسۆزی خەڵک و هەڵوێست بەرامبەر ئیسرائیل:

​لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێراندا سەبارەت بە هەڵوێستی خەڵکی هەرێمی کوردستان لە کاتی ئاڵۆزی و شەڕەکانی ئەم دواییەدا (شەڕی ١٢ رۆژەو چل ڕۆژە)، محەمەدی حاجی مەحمود ڕوونیکردەوە کە زۆرینەی خەڵکی کوردستان هاوسۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران بوون. ئەو ئاماژەی بەوە کرد لە کاتی گفتوگۆ و قسەو باسەکاندا لە سەر ئەو جەنگە، خەڵکی هەرێم بە گشتی پشتگیریان لە ئێران دەکرد و لە کاتی ململانێکاندا دەیانوت: "ئینشەڵا ئەو کافرە (مەبەستیان لە ئیسرائیل و ئەمریکا بوو) لەناو دەچێت."

​بەشداری بەرفراوانی شاندە عێراقی و کوردییەکان:

​هەروەها لەو کۆنگرە رۆژنامەوانیەدا ناوبراو ئاماژەی بەوەدا کە مەراسیمی بەخاکسپاردنەکە بەشدارییەکی یەکجار بەرفراوانی ناوچەیی و نێودەوڵەتی بەخۆوە بینی، کە نیشانەی پێگەی بەهێزی ئێران و  ڕابەری کۆچکردووی ئێرانە،

وتیشی" لەسەر ئاستی عێراق و کوردستان، بەشداربووان بریتی بوون لە:

- ​حکومەتی عێراق شاندێک لەسەر ئاستی هەر سێ سەرۆکایەتییەکە (سەرۆکایەتی کۆمار، ئەنجومەنی وەزیران، و پەرلەمان) بەشدار بوون.

​- لایەنە کوردییەکان لە سەر ئاستی سەرۆکایەتی هەرێم و حکومەت و حیزب و لایەنە سیاسییەکانی هەرێم بەشداربوون.

​شاندە نێودەوڵەتییەکانیش دەیان شاندی حیزبی و حکومی لەسەر ئاستی عەرەبی، عێراقی و نێودەوڵەتی لە تەنیشت یەکتر ئامادە بوون.

​دیدار و کۆبوونەوەکان لە تاران:

​محەمەدی حاجی مەحمود لە کۆتایی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەیدا ئاشکرای کرد کە لە ماوەی ئەم سێ ڕۆژەی مانەوەیان لە تاران، وەک سەرکردە کوردییەکان چەندین دیدار و چاوپێکەوتنی گرنگیان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکومەتی ئێران و مەقامی ڕابەری ئەنجامداوە، بە مەبەستی پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و تاوتێوکردنی دۆخی ناوچەکە.