هۆنگ میونگ بۆ، سەرۆکی ڕاهێنەری دەستلەکارکێشاوەی کۆریای باشوور دوای بەدەستهێنانی ئەنجامە خراپەکان بە یاوەری پۆلیسەوە گەڕایەوە وڵاتەکەی، بەڵام هەڕەشەکان لە دژی کۆتایی نەهات تا بەپێی ڕاپۆرتێکی ئەمڕۆ شەممە ٤ی تەمووزی گۆڤاری مارکا، ڕاهێنەرە کۆرییەکە بەهۆی فشاری گشتییەوە ناچاربوو وڵاتەکەی بەجێبهێڵێت بۆ ئەمریکا هەڵبێت.
فشاری ڕای گشتی لەسەر ڕاهێنەری کۆریای باشور ئەوەندە زۆر بوو تەنانەت هەڕەشەی کوشتنی لێکرا.
کۆریای باشوور لە ژێر سەرپەرشتی "میونگ"دا ئاستێکی خراپی لە مۆندیالدا تۆمارکرد، دوو دۆڕان و بردنەوەیەک، پێش ئەوەی لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا دەربچێت لە یارییەکان دوورخرایەوە.
ڕۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، میونگ کاتێک وڵاتەکەی بەجێهێشتووە دەمامکی بەستووە بۆ ئەوەی نەناسرێتەوە و بە فڕۆکە گەیشتووەتە ئەمریکا.
ڕۆژنامەی مارکا بڵاویکردەوە، لێکۆڵینەوە لەسەر ئاست خراپی ڕاهێنەرەکە تەنانەت خراوەتە ئەجیندای سەرۆکی کۆریاوە.