وتەبێژی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ئاماژە بە ئامادەیی تەواوی هێزە چەکدارەکان هۆشداری دا کە هەر دەستدرێژییەک بۆ سەر ئەو وڵاتە بە وەڵامێکی توندتر و پەشیمانکەرەوە لە ڕابردوو بەرەوڕوو دەبێتەوە.

ئەمیر ئەکرەمی نیا بە جەختکردنەوە لەسەر ئامادەیی تەواوی هێزە چەکدارەکانی ئێران، وتی: لە ئەگەری هەر دەستدرێژییەک لە لایەن دوژمنەوە، وەڵامێکی توندتر و پەشیمانکەرەوەتر لە ڕابردووی بەدواوە دەبێت.

ناوبراو سەبارەت بە وەڵامی هێزە چەکدارەکان بۆ ئیدیعاکانی ترەمپ و نەتانیاهۆ وتی: بە دڵنیاییەوە چەندین جار ڕامانگەیاندووە کە ئامادەکارییەکی تەواومان هەیە.

وتەبێژی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی کرد: ئێمە  دەرفەتی ئاگربەستمان بۆ بەرزکردنەوەی توانای شەڕکردنمان بەکارهێناوە، بانکی ئامانجەکەمان نوێ کردووەتەوە و ئەگەر دوژمن هێرش یان دەستدرێژی بکات، بە دڵنیاییەوە وەڵامێکی زۆر توندمان دەبێت.