نووری مالیکی ڕایگەیاند، لە حکومەتی پێشوودا گەندەڵی گەیشتە ئاستی تاڵانکردنی سامانی نیشتمانی و جەختی کردەوە کە ئەو دیاردەیە بە تایبەتی لە کەرتەکانی کارەبا و بەندەرەکاندا بەدی کراوە. هەروەها ئاماژەی بە دۆزینەوەی تێنووسێکی کۆنی بانکی بازرگانی دا کە بەپێی وتەی ئەو، سەدان ملیۆن دۆلار بە بێسەروبەری بۆ بازرگانان تۆمار کرابوو. مالیکی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بە ئەرکێکی ئەخلاقی و نیشتمانی زانی و داوای کرد هەڵمەتەکانی دژی گەندەڵی بەبێ پاشەکشە بەردەوام بن. هەروەها جەختی کردەوە کە هیچ پارێزبەندییەک بۆ تۆمەتباران نییە و بڕیاری دەستگیرکردن تەنیا لەلایەن دادوەرییەوە دەدرێت.
مالیکی: گەندەڵی لە حکومەتی پێشوودا گەیشتە ئاستی تاڵانکردنی سامانی گشتی
جام کوردی - سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا هۆشداری لەبارەی گەندەڵی لە عێراق دەدات و جەخت لە بەردەوامیی هەڵمەتی دەستگیرکردنی تێوەگلاوان لەژێر چاودێریی دەسەڵاتی دادوەریدا دەکاتەوە.
July 07, 2026