گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، بڕی بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق ئێستا ناجێگیرە و پەیوەستە بە ئاستی هەناردە، بەڵام بەگشتی ڕۆژانە لەنێوان دوو تا دوو ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل بەرهەم دەهێنرێت. بەگوتەی ئەو، هەناردەی نەوت لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە ڕۆژانە نزیکەی 200 هەزار بەرمیلە. هەروەها ئاماژەی کرد کە هەناردەی نەوتی ڕەش بۆ سووریا بەندە بە بوونی تانکەر و توانای بارکردن لە بەندەری بانیاسە. لە 31ی ئادارەوەش هەناردەکردنی نەوت بە تانکەر لە ڕێگەی دەروازەی وەلیدی پارێزگای ئەنبارەوە دەستی پێکردووە و ڕۆژانە لەنێوان 350 تا 400 تانکەر لەو ڕێگەیەوە دەگوازرێتەوە.
وەزارەتى نەوتى عێراق :بەرهەمهێنانى رۆژانە لە نێوان 2 بۆ 2.5 ملیۆن بەرمیلە
جام کوردی - وەزارەتى نەوتى عێراق رایگەیاند، ئێستا بەرهەمهێنانى رۆژانەى نەوت لە نێوان 2 بۆ 2.5 ملیۆن بەرمیلدایە و هەناردەش لە رێگەى تورکیاوە نزیکەى 200 هەزار بەرمیلە.
11 کاتژمێر لەمەوبەر