هەرچەندە مووچەی مانگی شەشی زۆربەی وەزارەتەکانی عێراق خەرج کراوە، بەڵام هێشتا مووچەی هەندێک لە دامەزراوە سەرۆکایەتییەکان و مووچەخۆرانی گرێبەست دواکەوتووە. وەزیری دارایی عێراق ئاماژەی بەوە کردووە کە هیچ کێشەیەک لە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نییە و دواکەوتنەکە تەنها پەیوەندی بە دابینکردنی پارەی کاشەوە هەیە. هەروەها بەڵێنی داوە مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێم لەم چەند ڕۆژەی داهاتوودا خەرج بکرێت و جیاوازییەک لەنێوان مووچەخۆرانی هەرێم و عێراق نەکرێت. لەلایەکی دیکەشەوە، زانیارییەکان ئاماژە دەدەن کە لقی هەولێری بانکی ناوەندی پارەی پێویستی بۆ خەرجکردنی مووچە لەبەردەست هەیە. ئەندامانی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقیش داوایان کردووە پرۆسەی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بە زووترین کات جێبەجێ بکرێت.
فالح ساری بەڵێنێک لەبارەی خەرجکردنی مووچەی خەڵكی کوردستان دەدات
جام کوردی - فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق دڵنیایی داوە لەبارەی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان لەم چەند ڕۆژەی داهاتوودا. هاوکات هۆکاری دواکەوتنی خەرجکردنی مووچەشی بۆ نەبوونی پارەی کاش گەڕاندووەتەوە.
5 کاتژمێر لەمەوبەر