تۆلاز محەممەد، ئەندامی دەستەی نوێنەرانی مامۆستا و فەرمانبەرانی گرێبەست، ئاشکرای کرد داوای بەهەمیشەییکردنی مامۆستا و فەرمانبەرانی گرێبەستی هەرێمی کوردستان پێشکەش بە جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کراوە. بەگوێرەی زانیارییەکان، نووسراوێکیش بۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق نێردراوە و بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانیش کۆبوونەوەیەک بکرێت. لە نووسراوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە هەزاران مامۆستا و فەرمانبەری گرێبەست خزمەتی فەرمانگەکانی هەرێم دەکەن و مافی دەستووری بەهەمیشەییبوونیان هەیە. هەروەها ئاماژە بەوە کراوە کە ئەم هەنگاوە دەتوانێت بۆشی دروستبووی میلاکی فەرمانگەکان، بەهۆی خانەنشینبوونی نزیکەی 70 هەزار فەرمانبەر، پڕ بکاتەوە. ژمارەی مامۆستا و فەرمانبەرانی گرێبەست زیاتر لە 75 هەزار کەسە و ئەگەر بەهەمیشەیی بکرێن، مووچەیان لەگەڵ مووچەخۆرانی دیکە یەکدەخرێتەوە و بارگرانی دارایی لەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستان کەم دەبێتەوە.