وەلید جومبولات، سەرکردەیەکی دروز و سەرۆکی پێشووی پارتی سۆسیالیستی پێشکەوتنخوازی لوبنان، جارێکی دیکە ڕەخنەی لە ڕێککەوتنی واشنتۆن لە نێوان بەیروت و تەلئەبیب گرت و بە دیکتاتۆری سەپێنراو ناوی برد.

ناوبراو سەبارەت بە ڕێککەوتنی چوارچێوە، کە زۆر کەس بە زەلیلی بۆ لوبنانی دەزانن، ڕایگەیاند، ڕێککەوتنی چوارچێوە تاکلایەنەیە، کە ئیسرائیل بەسەر تیمێکی دانوستانکاری لوبنانیدا سەپاندووە، چ لە ناوخۆ و چ لە دەرەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد: ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل مەحاڵە.

جومبولات جەختی لەوە کردەوە: ئەم ڕێککەوتنە دیکتاتۆرییە و هیچ نیشانەیەکی پاشەکشەی ئیسرائیل نییە.

داوای لە حکومەتی لوبنان کرد ئەگەری نیشتەجێبوون لە باشووری لوبنان دروست بکات.