نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە،" عەلی فالح زەیدیی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاریدا دەوامی سبەی چوارشەممە لەسەرجەم دامەزراوە فەرمییەکان بکرێتە پشوو، ئەوەش بەهۆی بەڕێوەچونی مەراسیمی ماڵئاواییکردن لەتەرمی عەلی خامنەیی، رابەری پێشوی کۆماری ئیسلامی ئێران".بڕیارە مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران و چەند بەرپرسێکی دیکەی باڵای ئێران بۆ بەشداریکردن لەمەراسیمەکە بێنە عێراق و دواتریش تەرمی خامنەیی دەگەڕێنرێتەوە ئێران و لە شاری مەشهەد بەخاکدەسپێردرێت