​ساتی وەرچەرخانی ئەم مەڕاسیمە گەورەیە لەگەڵ دەستپێکردنی جووڵەی کاروانی تەرمەکان لە پردی کووفەوە بەرەو مەرقەدی ئیمام عەلی (ع) دەستی پێکرد، کاتێک شەپۆلێکی خڕۆشان و توڕەیی کەموێنە ڕووی لە ناوچەکە کرد. گەنجانی ڕاپەڕیوی عێراقی، لە کاتێکدا تەرمەکانیان لەسەر شانەکانیا هەڵگرتبوو، بە دەنگێکی بەرز دروشمی دژ بە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلیان دەوتەوە و بەرپرسیاریەتی ئەم ڕووداوانەیان خستە ئەستۆی ئەوان.

​میدییاکان و پەیامنێران لە مەراسیمی ماڵئاواییەکەدا ئاماژەیان بەوە کردووە کە گەنجان بە بەرزکردنەوەی ئاڵا سوورەکانی تۆڵەسەندنەوە و هاواری بەکوڵی "هیهات منا الذلة" (پەستی لە ئێمە دوورە)، پەیامێکی توندیان ئاڕاستەی واشنتۆن و تەلئەبیب کرد. دیمەنی توڕەیی گەنجان و سووڕانیان بە دەوری تەرمەکاندا، کە تەرمی نەوەیەکی تەمەن ١٤ مانگی خامنەییشی تێدابوو، کەشێکی وەک "مەراسیمی ئەربەعین"ی بەسەر ناوچەکەدا هێنابوو.

​دوای بەڕێکردنی تەرمەکان لە کووفەوە لەنێو هاواری گەنجانی توڕەدا، کاروانەکە گەیشتە حەرەمی عەلەوی و لەوێ نوێژی مردوویان بەسەردا خوێندرا. هاوکات لە شاری کەربەلاش، بە تایبەت لە ناوچەی "نێوان هەردوو حەرەمەکە" (بین الحرمین)، بازاڕ و شەقامەکان بە تەواوی داخران و بە وێنەی خامنەیی ڕازانەوە، لە نێوەندی بەشدارییەکی بەرفراوانی زیارەتکارانی عێراقی، ئێرانی و تورک کە پاڵپشتی خۆیان بۆ هێزەکانی مقاوەمە دژ بە ئەمریکا و ئیسرائیل دووپات دەکردەوە.