وەزارەتی دارایی عێراق بەردەوامە لە ئامادەکردنی ڕەشنووسی بودجەی ساڵی 2027 و بڕیارە دوای تەواوبوون ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران و پاشان پەرلەمان بکرێت. بودجەی نوێ پلانی جێبەجێکردنی سیستەمی «بودجەی بەرنامە و کارایی» لەخۆدەگرێت، کە سەرەتا وەک ئەزموون لە هەندێک پارێزگا دەستپێدەکات و دواتر بۆ سەرجەم پارێزگاکانی عێراق گشتگیر دەکرێت. هەروەها وەزارەت پلانیەکی بۆ دانەوەی قەرزە گشتییەکان و ڕێکخستنەوەی مامەڵەی بانکە سەر بە وەزارەتەکە ئامادە کردووە، بە مەبەستی کەمکردنەوەی بارودۆخی قەرز و پاراستنی سەقامگیریی دارایی و پاڵپشتیکردنی پڕۆژە نیشتمانییەکان.
وەزارەتی دارایی عێراق ئامادەکاری بۆ ناردنی پڕۆژەیاسای بودجەی 2027 دەکات
جام کوردی - وەزارەتی دارایی عێراق پەرە بە پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی داهاتوو دەدات و جەخت لە جێبەجێکردنی سیستەمێکی نوێی دارایی و پلانی دانەوەی قەرزە گشتییەکان دەکات.
July 08, 2026