وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا ڕایگەیاندووە کە لە نێوان مانگی کانوونی دووەم تا کۆتایی حوزەیرانی ئەمساڵ، لە ڕێگەی کۆنسووڵخانەکەی لە هەولێر و باڵیۆزخانەکەی لە بەغدا کۆی 223 ڤیزەی خوێندن و کار دابەشکراون. لە هەولێر 108 ڤیزە پەسەند کراون کە 18 دانیان بۆ خوێندنی باڵا و 90 دانیان بۆ کار و فێربوونی پیشەیی بوون، لە کاتێکدا لە بەغدا 115 ڤیزە دەرکراون کە 49 دانیان بۆ خوێندن و 66 دانیان بۆ کار و فێربوونی پیشەیی بوون. وەزارەتەکە ئاماژەی کردووە کە ئاماری جیاکراوەی جۆری پیشەی وەرگرانی ڤیزە تۆمار ناکات. هەروەها ڕایگەیاندووە کە خزمەتگوزارییەکانی بەشی ڤیزە لە کۆنسووڵخانەی هەولێر لە نێوان ئادار تا حوزەیرانی ئەمساڵ، بەهۆی دۆخی ئەمنی و ئاڵۆزیی ناوچەکە بە شێوەیەکی سنووردار پێشکەش کراون.
ئەڵمانیا لە شەش مانگدا 108 ڤیزەی خوێندن و کاری داوەتە هاونیشتمانیانی هەرێمی کوردستان
جام کوردی - وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاند، لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا لە رێگەی کۆنسووڵخانەی وڵاتەکەی لە هەولێر، 108 ڤیزەی خوێندن و کاری بە هاونیشتمانییانی هەرێمی کوردستان داوە. لە بەغداش 115 ڤیزە بۆ هەمان مەبەست دراوە.
July 08, 2026