نرخی بەنزین لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە دابەزین، دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا نرخی هەر لیترێک بەنزینی نۆرماڵ گەیشتبووە نێوان 1150 تا 1250 دینار. ئێستا نرخی بەنزین لە هەندێک شوێن نزیکەی 100 تا 150 دینار کەمبووەتەوە. سەرچاوەیەک لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان ئاماژەی دا کە بەپێی پلانێکی چەند قۆناغی، هەوڵەکان بۆ گەڕاندنەوەی نرخەکان بۆ دۆخی ئاسایی بەردەوامن، لەڕێگەی ڕێگەدان بە هاوردەکردنی بەنزین و زیادکردنی بڕی بەنزینی پاڵپشتیکراو بۆ بەنزینخانەکان. بەپێی دواکەوتنی نرخەکان، هەر لیترێک بەنزینی نۆرماڵ لە هەولێر بە 1075 دینار، لە دهۆک بە 1025 دینار و لە سلێمانی لە نێوان 1025 تا 1050 دینار فرۆشرێت، لە کاتێکدا نرخی بۆرسەش لە نێوان 940 تا 950 دیناردایە.
نرخی بەنزین بەروارد بە ڕۆژانی ڕابردوو زیاتر دابەزی
جام کوردی - نرخی بەنزین لە بازاڕەکانی کوردستان بەردەوامە لە دابەزین.
10 کاتژمێر لەمەوبەر