شێخ حوسێن خۆشناو لە سەرەتای گفتوگۆکەدا ئاماژەی بە بەرفراوانیی بەشداربووان لە مەیدانی ئینقلابی تاران کرد و ڕایگەیاند:
"ئەم مەراسیمە تەنها پرسەیەکی ناوخۆیی نەبوو، بەڵکو کۆبوونەوەیەکی گەورەی نێودەوڵەتی بوو. نوێنەرانی چەندین دەوڵەتی وەک تورکیا، سووریا، لوبنان، پاکستان، ئەفغانستان، قرغیزستان و قەتەرو سعودیەو عێراق و میسر، تەنانەت لایەنە جیاوازەکانی تری جیهان بەشدار بوون. هەر لایەنێک بە زمانی خۆی لە مەیدانی ئینقلاب قسەی کرد. ئەم هاودەنگییە جیهانییە گوزەرێکی کوشندە بوو لە دوژمنان و ئەو فێڵ و تەڵانەی کە دەیانویست گەلان لە خەو کەن، بەڵام پێچەوانەکەی سەلمێندرا و دەرکەوت کە خەڵک ئەمڕۆ بێدار و وشیارە و دۆست و دوژمنی خۆی بە باشی دەناسێت."
سەبارەت بە کاریگەریی پێشوازیکردنی عێراق لە جەستەی ڕابەری شەهید، وتارخوێنەکەی شاری سلێمانی جەختی کردەوە کە ئەمە باشترین و بەپێزترین بڕیار بوو، چونکە: گواستنەوەی جەستەی پیرۆزیان بۆ عێراق و زیارەتکردنی شوێنە پیرۆزەکان، نیشانیدا کە گەلی عێراق و ئێران تا هەتایە وەک برا و پشتیوانی یەکتر دەمێننەوە."
پاشان وتی"ئەم ڕووداوە تەواوی ئەو پیلانانەی پووچەڵ کردەوە کە ساڵانێکی زۆرە دوژمنان کاری لەسەر دەکەن بۆ جیاکردنەوەی ئەم دوو میللەتە. ڕۆژ بە ڕۆژ برایەتی و خۆشەویستیمان زیاتر دەبێت و لە ناخۆشییەکاندا باری شانی یەکتر سووک دەکەین."
شێخ حوسێن خۆشناو لە بەشێکی تری گفتوگۆکەدا سەرنجیی لەو پێشوازی و خزمەتە گەورەیەی کە لە شارە جیاوازەکاندا پێشکەش بە بەشداربووان کرا و وتی:
"لە تاران، قوم، مەشهەد و لەسەرووی هەموانیشەوە لە عێراق، مۆکەب و پێگەی خزمەتگوزاریی یەکجار گەورە داخرابوون. لەو کەشوهەوا گەرمەدا، بە دڵسۆزییەوە ئاو و شەربەتی ساردیان بەسەر خەڵکدا دابەش دەکرد و گوڵاویان پێدا دەڕشتن. بەشداربووان لە هەموو چینەکان بوون؛ گەنج، پیر، حزبی و بێ حزب، ئەمەش شایستەی پێگەی پیاوێکی مێژوویی و جیهانیی وەک ئەو بوو کە تەمەنی خۆی لە پێناو خزمەت بە جیهانی ئیسلامی بەخشی."
شێخ حوسێن خۆشناو هیوای سەرکەوتنی بۆ قۆناغی داهاتوو خواست و ڕایگەیاند:
"جنابی ڕابەر پیاوێکی مەزن بوو کە هەمیشە خەمی ئیسلام و موسڵمانانی بوو. هیوادارم لە داهاتووشدا ڕابەری نوێ بە هەمان هێز و تینی زیاترەوە بەرەو پێش بچێت و پەرە بەم پڕۆژە پیرۆزە بدات و خزمەتی زیاتر بە یەکڕیزی و گەشەسەندنی جیهانی ئیسلامی بکات."