دوای دەستگیرکردنی موسەنا سامەڕایی، لێکۆڵینەوەی ورد لە دۆسیەکانی وەزارەتی پەروەردە دەستی پێکردووە. بەپێی زانیارییەکان، ئەم لێکۆڵینەوانە چەند دۆسیەی گومانلێکراوی گەندەڵی دەگرێتەوە، لەوانە چاپی پەرتووک، گۆڕینی پڕۆگرامەکانی خوێندن و گرێبەستەکانی دامەزراندن. هەروەها دۆسیەی پلە تایبەتەکان، بەڕێوەبەرە گشتییەکان و گرێبەستەکانی دامەزراندنیش لە ژێر لێکۆڵینەوەدان، بەهۆی ئەو گومان و تێبینییانەی لەسەریان هەیە. بەپێی هەمان زانیاری، پێشبینی دەکرێت بەدواداچوونەکان بەردەوام بن تا هەموو ڕاستییەکان ئاشکرا بکرێن. شایانی باسە لە خولی ئێستای حکومەتدا وەزارەتی پەروەردە بە پشککاریی سیاسی بە هاوپەیمانیی عەزم سپێردرابوو، و لە ساڵانی ڕابردووشدا داواکاری بۆ لێکۆڵینەوە لە هەندێک دۆسیەی گومانلێکراو هەبوو.
دۆسیە گەورەکانی گەندەڵی لە وەزارەتی پەروەردەی عێراق هەڵدەدرێنەوە
جام کوردی - لێکۆڵینەوە لە دۆسیە گەورەکانی گەندەڵی لە وەزارەتی پەروەردەی عێراق دەستی پێکرد و چەندین بەرپرسی باڵا و بەڕێوەبەری گشتی ڕووبەڕووی لێپێچینەوەی یاسایی دەبنەوە.
July 10, 2026