سەلاحەدین بابەکر، وتەبێژی فەرمیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا ئاشکرای کردووە: "هەردوو لایەنی یەکێتی و پارتی وەڵامی ئیجابیی دەستپێشخەرییەکەی مامۆستا سەلاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتوویان داوەتەوە."وتەبێژی یەکگرتوو جەختی کردووەتەوە، کە لە سەر بنەمای ئەم وەڵامە ئەرێنییە، لە ڕۆژانی داهاتوودا کۆبوونەوەیەکی لووتکە و فراوان لە نێوان پارتی، یەکێتی و تەواوی ئەو لایەنە سیاسییانەی کە خاوەن فراکسیۆنن لە پەرلەمانی کوردستان، ئەنجام دەدرێت.د. سەلاحەدین بابەکر ئاماژەی بە ئامانجی ئەم کۆبوونەوە چاوەڕوانکراوە کردووە و ڕایگەیاندووە، کە لەو دیدارەدا بە تەواوی چەقبەستووییە سیاسییەکەی ئێستای هەرێم دەشکێنرێت و میکانیزمێکی گونجاو و هاوبەش بۆ چۆنیەتیی کاراکردنەوەی هەمیشەیی پەرلەمانی کوردستان و هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان دادەنرێت.
پارتی و یەکێتی وەڵامی ئەرێنیی دەستپێشخەرییەکەی سەلاحەدین بەهادینیان داوەتەوە
جام کوردی - یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بە فەرمی ڕایگەیاند، کە هەردوو لایەنی سەرەکی (پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان)، وەڵامێکی ئەرێنی و ئیجابییان داوەتەوە بە دەستپێشخەرییەکەی مامۆستا سەلاحەدین بەهادین، ئەمەش ڕێگە خۆشکەر دەبێت بۆ شکاندنی چەقبەستوویی سیاسی لە هەرێمی کوردستان.
July 10, 2026