بەپێی بڕیارێکی فەرمیی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق کە دوێنێ پێنجشەممە، 9ـی تەممووزی 2026 دەرچووە، زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان بە تەواوی ناسێنراوە و بەپێی بڕیارەکەش، زانکۆکە ڕاستەوخۆ دەخرێتە ناو ڕێبەری وەرگرتنی ناوەندیی خوێندکارانی عێراق بۆ ساڵی خوێندنی نوێی (٢٠٢٦-٢٠٢٧).ئەو پێکهاتە و بەشانەی زانکۆکە کە بڕیاری دانپێدانانی فەرمییان بۆ دەرچووە بریتین لە:١. کۆلێجی تەکنیکی کەلار:تەکنیکی پەرستاریئەندازیاریی کارەبا و کۆمپیوتەرتەکنیکی شیکاریی نەخۆشییەکان٢. کۆلێجی تەکنیکی کفری:تەکنیکی کارگێڕیی کارتەکنیکی چارەسەری خۆراکیتەکنیکی تەکنەلۆجیای زانیاری٣. کۆلێجی تەکنیکی کارگێڕی - ڕزگاری:تەکنیکی ژمێریاریتەکنیکی میدیا٤. پەیمانگای تەکنیکی کەلار:تەکنیکی پەرستاری، ڤێتێرنەری، و تاقیگەی پزیشکیتەکنیکی ڕووپێوی و تەکنەلۆجیای زانیاریتەکنیکی ژمێریاری، کارەبا، و کارگێڕیی کارتەکنیکی پڕۆژە کشتوکاڵییەکان و دیزاینی ناوەوە٥. پەیمانگای تەکنیکی کفری:تەکنیکی تاقیگەی پزیشکیتەکنیکی ژمێریاریئەم بڕیارە مێژووییەی بەغداد بارگرانیی گەورە لەسەر شانی دەرچووانی دەڤەری گەرمیان لادەبات و لەمەودوا بڕوانامەکانی ئەم زانکۆیە لەسەرجەم دامەزراوە فەرمییەکانی عێراق و نێودەوڵەتیشدا کاری پێدەکرێت.
بەغداد بە فەرمی دانپێدانانی بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیاندا ڕاگەیاند
جام کوردی - دوای زنجیرەیەک بێنەوبەردە و هاتوچۆی لیژنە زانستییەکانی نێوان هەولێر و بەغداد، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی عێراق بە فەرمی دانپێدانانی بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان و سەرجەم کۆلێج و پەیمانگاکانیدا ڕاگەیاند.
July 10, 2026