لە یەکەمین ڕێوڕەسمی پێدانی خەڵاتەکانی کۆنفدراسیۆنی تۆپی بالەی ئاسیا (AVC Gala Night 2026)، عەباس پوورعەسکەری و عەلیرەزا ئاقاجانی، هەڵبژاردەی تیپی بالەی کەنار دەریای ئێران، نازناوی "هەڵبژاردەی هاندەرانی" لە بەشی پیاواندا بەدەستهێنا.

بە پێچەوانەی خەڵاتەکانی دیکە کە لەسەر بنەمای پێکەوەگرتنی لەسەدا ٧٠ی دەنگەکانی لیژنەی AVC و لەسەدا ٣٠ی دەنگی خەڵک دیاری دەکرێن، خەڵاتی "هەڵبژاردنی هاندەران" لەسەدا سەد لەسەر بنەمای دەنگی ڕاستەوخۆی هاندەرانە. لە ڕاستیدا پووعەسکەری و ئاقاجانی بە پشتیوانی ڕاستەوخۆی هاندەران وەک بەناوبانگترین یاریزانانی تۆپی باڵەی کەنار دەریا لە ئاسیا ناسێنراون. 

ڕامۆن سۆزارا، سەرۆکی یەکێتی تۆپی بالەی ئاسیا، پیرۆزبایی ئەم سەرکەوتنەی لە وەرزشوانانی ئێران کرد و جەختی لەسەر پەیوەندی قووڵی وەرزشوانان و هاندەرانی کیشوەری ئاسیا کردەوە.

یەکەمین خولی ئاهەنگی خەڵاتەکانی یەکێتی تۆپی بالەی ئاسیا  لە 8ی ئابی 2026 بەڕێوەدەچێت، کە لەلایەن بانکۆکی تایلەندەوە میوانداری دەکرێت و لەم مەراسیمە فەرمییەدا، ئاستی درەوشاوەی ئەم دوو یاریزانە بالەی کەنار دەریا لە ساڵی 2025دا بە شێوەیەکی تایبەت دەناسێنرێت.