ماوەی 47 ڕۆژە بەغدا هیچ پارەیەکی مووچەی بۆ هەرێمی کوردستان نەناردووە، لە کاتێکدا ناکۆکی لەسەر پشکی داهاتی نانەوتی هێشتا چارەسەر نەکراوە. حکومەتی هەرێم داوای کەمکردنەوەی بڕی 120 ملیار دینار بۆ 60 ملیار کردووە، بەڵام لایەنە عێراقییەکان هێشتا ڕازی نەبوون. بەپێی زانیارییەکان، ئەگەر 120 ملیار دینار وەک خۆی بمێنێتەوە، حکومەتی هەرێم ناتوانێت مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست دابین بکات. لە مانگی ڕابردووش هەمان مەقاسە بووە هۆی دواخستنی مووچەی گرێبەستەکان. هەرێم دەڵێت تەنیا 60 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی ئامادەی ناردنە و زیاتر لەوە ناتوانێت دابین بکات. هیوادارە ئەم بابەتە لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق یەکلا بکرێتەوە، هەرچەندە لە کارنامەی فەرمیدا تۆمار نەکراوە. ئەگەر بڕیار بدرێت، چاوەڕوان دەکرێت لە یەک دوو ڕۆژی داهاتوودا پارەی مووچە بۆ هەرێمی کوردستان بنێردرێت.
ماوەی 47 ڕۆژە بەغدا مووچەی هەرێمی کوردستانی نەناردووە
جام کوردی - بڕیارە ئەمشەو چارەنووسی مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆرانی کوردستان یەکلا بکرێتەوە و بڕیار لەبارەی تاکە لەمپەری بەردەم ناردنی مووچە بدرێت.
4 کاتژمێر لەمەوبەر