حکومەتی هەرێمی کوردستان قۆناغێکی نوێی دابەشکردنی زەوی بۆ فەرمانبەران لە پارێزگای دهۆک دەستپێدەکات و بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا سێ هەزار پارچە زەوی لە سنووری قەزاکانی بەردەڕەش و شێخان بە شێوازی تیروپشک دابەش بکرێن. بەپێی وتەی بەرپرسان، ئەم قۆناغە تایبەتە بە فەرمانبەرانی شارەوانییەکانی ڕۆڤیا، دارەتوو و کەلەکچی و پرۆسەکە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە بۆ ئەو کەسانە جێبەجێ دەکرێت کە مەرجە یاساییەکانیان  تێدایە . تا ئێستا 18 هەزار پارچە زەوی لە سنووری پارێزگای دهۆک دابەش کراوە و بەپێی پلانەکان،  نزیکەی سێ هەزار پارچە زەویی دیکە ئامادە دەکرێت بۆ دابەشکردن.