بڕیارە لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا پاڵەوانێتی ئازاد و فەرەنگی هیواکانی جیهان لە لاس ڤێگاس بەڕێوەبچێت، لەکاتێکدا ئەمریکا هەمیشە کێشەی لە پرسی میوانداریدا دروستکردووە.
هەر لەو پێوەندییەدا، فیدراسیۆنی زۆرانبازی ئێران لە ڕێگەی کۆمیتەی ئۆڵۆمپیادی نیشتمانییەوە هەنگاوی بۆ وەرگرتنی ڤیزە بۆ زۆرانبازان ناوە و ڕۆژی یەکشەممەش لیستی ٥٥ زۆرانباز و ستاف درایە کۆمیتەی ئۆڵۆمپیادی نیشتمانی.
ئەگەری ئەوە هەیە بەهۆی ئەو گرژییانەی لە نێوان ئێران و ئەمریکا لە دوای هێرشی ئەمریکاوە دروستبووە، ئەو وڵاتە ڤیزە بە زۆرانبازە نیشتمانییەکان نەدات.
شایانی ئاماژەیە کە ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ساڵی داهاتوودا میوانداری پاڵەوانێتی جیهانی گەورەساڵان دەکات و ئەرکی بەدەستهێنانی پشکی بۆ ئۆڵۆمپیادی لۆس ئەنجلۆس لە ئەستۆیدایە.