ڕۆژی چوارشەممە 15-07-2026، پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران بۆ خانەنشینان، زیندانیانی سیاسی، کەسوکاری شەهیدان، خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و مووچەخۆرانی هەندێک وەزارەت، لەوانە خوێندنی باڵا، پەروەردە و تەندروستی، لە ڕێگەی «هەژماری من» دەست پێدەکات. تیمی «هەژماری من» داوای لە مووچەخۆران دەکات پێش گەیشتنی کورتەنامەی بانک بۆ ATM نەڕۆن، چونکە نەگەیشتنی کورتەنامە واتای ئەوەیە هێشتا مووچەکە نەخراوەتە سەر هەژمارەکەیان. هەروەها ڕایگەیاند پرۆسەی دانانی پارە لە ATMەکان بەردەوامە و باشترە دوای کاتژمێر 12ی نیوەڕۆ سەردانی ATM بکرێت. بەپێی ئامارەکان، بۆ ئەم مانگە 836 هەزار مووچەخۆر لە ڕێگەی «هەژماری من» مووچە وەردەگرن و دابەشکردنی مووچەکان تا ڕۆژی شەممە 18-07-2026 بەردەوام دەبێت.