بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوجەتوڵڵا چاوشی، بەڕێوەبەری گشتی گومرگی پەرویزخان، لە دیدارێکدا لەگەڵ عەباس ئیسماعیل عەلی، بەڕێوەبەری سنووری پەرویزخانی عێراق، مامەڵەی بەردەوام لەگەڵ لایەنی عێراقی بە پێویستییەک بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری بازرگانی لەم دەروازە سنوورییە زانی و وتی: کێشە و گرفتە سنوورییەکان بە بەردەوامی بەدواداچوون دەکرێن لە ڕێگەی کۆبوونەوەی هاوبەشەوە بۆ ئەوەی پڕۆسەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی بەبێ پچڕان بەردەوام بێت.

ناوبراو هەروەها جێگیرکردنی ئامێری نوێی "ئێکس ڕی" بۆ سکانکردنی بارهەڵگرەکان لە سنووری پەرویزخان ڕاگەیاند و دەشڵێت: "ئەم ئامێرە یارمەتیدەر دەبێت بۆ خێراکردنی ڕێکارەکانی گومرگی و باشتر کۆنترۆڵ کردنی پرسە ئەمنییەکان و بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ قاچاخ و ئاسانکاری بازرگانی یاسایی".

بەڕێوەبەری مەرزی پەرویزخان لە هەرێمی کوردستانی عێراق، بە جەختکردنەوە لەسەر شوێنی ستراتیژی ئەم دەروازە، داوای بەردەوامی هاوکاری بۆ چارەسەرکردنی کێشەی شۆفێران، ئاسانکاری بۆ گواستنەوەی کاڵاکان و بەهێزکردنی ئاسایشی سنوورەکان کرد و هەروەها جەختیشی لەسەر بەردەوامیی کۆبوونەوە هاوبەشەکانی نێوان هەردوولا کردەوە.