بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەنووچێهر حەبیبی، لە میانەی سەفەرەکەیدا بۆ پارێزگای دیالەی عێراق و سەردانی بۆ پرۆسەی دروستکردنی پردی حەمرین، ڕایگەیاند: بەپێی ڕاگەیاندنی بەرپرسانی عێراق، ئەم پردە لەگەڵ ڕێگای 6 کیلۆمەتری کە بەرەو ئەو پردە دەڕوات، تا هەفتەی داهاتوو کارا دەبێت.
ناوبراو بە ئاماژەدان بەوەی کە تەواوبوونی پردی حەمرین ڕێککەوتنێکی هاوبەشی پارێزگارەکانی کرماشان و دیالە بووە، زیادیشی کرد: لەگەڵ ئەو بەدواداچوونانەی کە کراون، پڕۆسەی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە خێراتر بووە و بڕیار دراوە کە لانیکەم تا هەفتەی داهاتوو ئامادە بێت بۆ کارپێکردن.
پارێزگاری کرماشان ڕوونیشی کردەوە: بە کردنەوەی ئەم پردە، ڕێگای سۆمار بۆ بەغدا نزیکەی 25 کیلۆمەتر کورتتر دەبێت، کە جگە لە ئاسانکاری بۆ هاتووچۆی زیارەتکارانی ئەربەعین، ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە ئاسانکاری گواستنەوە و پەرەپێدانی بازرگانی لە سنوورەکانی کرماشان و عێراقدا.