یاسر رەشید، جێگری پارێزگاری ئەنبار، رایگەیاند پارێزگاکە لە قۆناغی جێبەجێکردنی چەندین پڕۆژەی گەورەی وەبەرهێنان دایە و ئاماژەی کرد کە بوونی بانکێکی بەهێز دەبێتە پاڵپشتێکی گرنگ بۆ پشتیوانیکردنی ئەو پڕۆژانە و هاندانی وەبەرهێنان لە ناوچەکە. هەروەها عەدنان کوبێسی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای ئەنبار، گوت RT بانک زیاتر لە 25 ساڵە خزمەتگوزاری بانکی پێشکەش دەکات و کردنەوەی لقێکی نوێی لە ئەنبار هاوکاریی باش بۆ دامەزراوە حکومییەکان و کەرتی تایبەت دەبێت. لەلایەکی دیکەوە، رەوەند پشتیوان، بەڕێوەبەری بەرهەمەکانی بانکەکە، ڕوونی کردەوە کە خزمەتگوزارییەکانیان ناردن و وەرگرتنی پارە، گۆڕینی دراو بە نرخی بانکی ناوەندی و کارتی بانکییە کە لە زۆر وڵات بەکاردێت لەخۆدەگرێت. بەگوێرەی بانکەکە، تاکو ئێستا زیاتر لە 300 هەزار کەس هەژماریان کردووەتەوە و ژمارەی بەکارهێنەران بەردەوام لە زیادبووندایە.
یازدەمین لقی RT بانک لە پارێزگای ئەنبار کرایەوە
جام کوردی - یازدەمین لقی RT بانک لە پارێزگای ئەنبار کرایەوە
11 کاتژمێر لەمەوبەر