جام کوردی - ئێران پێش چەند کاتژمێرێک گەورەترین تۆڵەی لە سەرەتای شەڕەکەوە ئامادە کرد، دوای ئەوەی ئەمریکا نەخۆشخانەیەکی چارەسەری شێرپەنجەی لە ئێران بۆردومان کرد، کە بووەهۆی گیانلەدەستدانی ژمارەیەکی زۆر لە نەخۆشەکان.
ئێران بە لێدانی بنکە ئەمریکییەکان لە کوەیت دەستیپێکرد و تەنها بەوەش نەوەستا، بەڵکو توانی سەکۆکانی هەڵدانی مووشەکی "هیمارس"ی ئەمریکی بپێکێت و لەکاریان بخات.
هەروەها ئێران کەوتە گیانی بنکە ئەمریکییەکانی هەولێر لە ڕێگەی درۆنەوە، نەک هەر ئەوە، بەڵکو سیستەمی "پاتریۆت"ی بەرپرسیار لە بەرپەرچدانەوەی درۆن و مووشەکەکانی بە تەواوی لە خزمەت دەرکرد و پەکیکخست.
با بچینە سەر گرنگترین ڕووداو، کە وەک "تۆڵەسەندنەوە" دەناسرێت، ئەویش لەسەر بەرپرسیارێتی سوپای پاسداران، کە لێدانی بنکەی "تەنەف"ی لە سووریا ڕاگەیاند؛ تێیدا کوژرانی ژمارەیەکی زۆر لە سەربازانی ئەمریکایان ڕاگەیاند، جگە لە تێکشکاندنی سیستەمی ڕادار و سیستەمێکی تایبەتی هێلیکۆپتەرەکان.
واتە ئەو چەند کاتژمێرەی ئێران، زیاتر لە یەک ملیار دۆلار زیانی بە ئەمریکا گەیاندووە،