لە ناوچەی سەدری بەغدا، کەمی کاژێرەکانی کارەبای نیشتمانی بووەتە هۆی ئەوەی زۆربەی دانیشتووان پشت بە مۆلیدە ئەهلییەکان ببەستن، کە بەردەوام دەنگی بێوچانیان لە ناوچەکەدا دەبیسترێت. دانیشتووان دەڵێن رۆژانە کەمتر لە 10 کاژێر کارەبای نیشتمانییان پێدەگات، ئەمەش زیانی ئابووریی بە کاسبکاران گەیاندووە و هەندێکیان بەهۆی پچڕانی کارەباوە تووشی زیانی دارایی بوون. لە هەمان کاتدا، وەزارەتی کارەبا هۆکاری کەمبوونەوەی دابینکردنی کارەبا بۆ گرفتی دارایی دەگەڕێنێتەوە، لە کاتێکدا راپۆرتی دیوانی چاودێریی دارایی ئاماژە دەکات کە لە ساڵی 2003 تاکو 2025 نزیکەی 120 ملیار دۆلار بۆ کەرتی کارەبا خەرج کراوە، بەڵام بەرهەمهێنانی ئێستای کارەبا تەنیا نزیکەی 28 هەزار مێگاواتە، لە کاتێکدا پێویستی وڵات بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاژێری نزیکەی 70 هەزار مێگاواتە.
بەغدا.. 120 ملیار دۆلار بۆ کارەبا خەرجکراوە، بەڵام مۆلیدەکان ناکوژێنەوە
جام کوردی - لە ناوچەی سەدری بەغدا، دەنگی بێ وچانی مۆلیدە ئەهلییەکان بەسەر هەموو دەنگەکانی دیکەدا زاڵە.
6 کاتژمێر لەمەوبەر