بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، تەهماسب نەجەفی، لە کۆبوونەوەی گرووپی کاری بەدواداچوون بۆ تۆمارکردنی دیمەنی شوێنەواریی ئەشکانی-ساسانی، بە ئاماژە بە بەدواداچوونی تۆمارکردنی جیهانی ئەم ڕێگایە مێژووییە، ڕایگەیاند: ئەم فایلە تەوەری 515 کیلۆمەتری لە پەرستگای ئاناهیتا لە کرماشان تا دەروازەی مەدائن لە عێراق لەخۆدەگرێت، و ئەگەر تۆماربکرێت، دەیان ئاسەواری مێژوویی بەرچاوی پارێزگا لەخۆدەگرێت، لەوانە پەرستگای ئاناهیتا، تاق وەسان، تاق گەرا، قەڵای یەزدگرد، لە شێوەی فایلێکی جیهانیدا دەناسێنرێن.
ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە ئیدارەی باڵای پارێزگاکە پشتیوانی جیددی بۆ ئەم پڕۆژەیە هەیە، زیادیشی کرد: تۆمارکردنی جیهانی ئەم تەوەرە دەتوانێت ڕێگا بۆ گەشەسەندنی گەشتیاری، ڕاکێشانی وەبەرهێنان، پەرەپێدانی خزمەتگوزاری و ڕەخساندنی هەلی کاری نوێ لە کرماشان خۆش بکات.
نەجەفی جەختی لەوە کردەوە: پاڵپشتی و بەشداریی خەڵک، هاوشێوەی ئەزموونی تۆماری جیهانی هەورامان، ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە سەرکەوتنی ئەم مەلەفەدا.