دوای سێ ڕۆژ درێژکردنەوە، ئەمڕۆ پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە هەموو سایلۆکانی هەرێمی کوردستان کۆتایی دێت. لەسەر داوای ژمارەیەک لە جووتیاران، وادەی ڕادەستکردنی بەرهەمەکان بۆ سێ ڕۆژ درێژکرایەوە، بەڵام کاتژمێر 12ی ئەمشەو دەرگای سایلۆکان دادەخرێت و چی دیکە وادەکە نوێ ناکرێتەوە. لەو جووتیارانەش داوا کراوە کە نۆرەی ئەلیکترۆنیان وەرگرتووە و تا ئێستا گەنمەکانیان ڕادەست نەکردووە، لە ماوەی چەند کاتژمێری داهاتوودا بەرهەمەکانیان بگەیەننە سایلۆکان. تا 17ی تەممووز، سایلۆکانی هەرێمی کوردستان کۆی 385 هەزار و 367 تۆن گەنمیان وەرگرتووە.