ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێت کە تاران چەندین جار بە فەرمی هۆشداری دابووە بەرپرسانی هەولێر و بەغدا کە ڕێگە نەدەن خاکی عێراق ببێتە حەشارگەیەک بۆ ضربەدان لە ئاسایشی ئێران.

​بەپێی زانیارییە تایبەتەکانی جام کوردی، ئۆپەراسیۆنە پێشکەوتووەکانی کۆماری ئیسلامی تەنها ئەو شوێنانەی کردووەتە ئامانج کە وەک ناوەندی مەشق، پلاندانان و سیخوڕی دژی گەلی ئێران بەکاردەهاتن. تاران بەردەوام جەختی کردووەتەوە کە ڕێز لە سەروەری خاکی عێراقی برا دەگرێت، بەڵام هێڵی سووری ئەو، پاراستنی گیانی هاوڵاتیانی خۆیەتی.

​هەر بۆیە پەیامی تاران ڕوونەو هەرێمی کوردستان نابێت و ناتوانێت ببێتە گۆڕەپانێک بۆ چالاکی تێکدەرانە دژی دراوسێ دێرینەکەی.

​لەکاتێکدا کە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان و بەغدا لە ژێر گوشاری میدیایی و سیاسیی نێودەوڵەتیدا بەیاننامەی کۆنترۆڵکراو و گلەیی ئامێزیان بڵاوکردووەتەوە و باسیان لە "سەروەری خاک" کردووە، بەڵام لە پشت پەردەوە باش دەزانن کە ئێران چەندین بەڵگەی حاشاهەڵنەگری ڕادەست کردوون کە سەلمێنەری کەمتهەمیبوونی ئەوانە لە کۆنترۆڵکردنی سنوورەکاندا.

​لەلایەکی دیکەوە، وڵاتانی ڕۆژئاوایی بە تایبەت ئەمریکا و ئەوروپا، بەپەلە کەوتنە دەرکردنی بەیاننامەی ئیدانەکردن. شیکەرەوەکانی جام کوردی پێیان وایە ئەم بەیاننامانە تەنها بۆ بەکارهێنانی میدیاییە؛ چونکە لایەنی ڕۆژئاوایی لە هێز و توانای بەرپەرچدانەوەی ئێران تێگەیشتووە و دەزانێت کە ئەم جۆرە لێدوانانە ناتوانن ڕێگری لە ئیرادەی تاران بکەن بۆ پاراستنی سنوورەکانی، ​چونکە ململانێی ناڕاستەوخۆی ئێران و ئەمریکا ​هاوشانی جوڵە مەیدانییەکان، کەناڵە دیپلۆماسییە ناڕاستەوخۆکان لە نێوان تاران و واشنتن لە ڕێگەی وڵاتانی نێوەندگێڕی وەک عومان و قەتەرەوە هەرگیز دانەخراون. لێرەدا پێویستە ستراتیژی هەردوولا بە وردی بخوێندرێتەوە:

​بۆ نمونە واشنتن هێشتا لە سیاسەتی دووڕووانەی خۆی بەردەوامە؛ لە لایەکەوە لە ڕێگەی گوتاری توند و هێشتنەوەی سزاکان دەیەوێت گوشار بکات، لە لایەکی دیکەشەوە لە ترسی پەرەسەندنی شەڕ و تێچووی قورسی ئابوری و سەربازی لە ناوچەکەدا، تەمەننای هێورکردنەوەی دۆخەکە دەکات.

بۆیە هەمیشە ئێران لە پێگەیەکی بەهێزەوە گفتوگۆ دەکات. هێزی بەرگری ئێران و ئۆپەراسیۆنەکانی لە ناوچەکەدا پیشانی دەدەن کە تاران لەسەر مێزی دانوستان سازش لەسەر مافە ئەتۆمییەکانی و هەڵگرتنی سزاکان ناکات و هێزی مەیدانی پاڵپشتێکی بەهێزی دیپلۆماسییەکەیەتی.

​ئەوەی گرنگەو زۆرینەی چاودێران بە جام کوردی-یان ڕاگەیاندووە کە لە ئێستادا چاوەڕوان ناکرێت ڕێککەوتنێکی گشتگیری گەورە بێتە ئاراوە؛ بەڵکو جوڵە دیپلۆماسییەکان زیاتر لە چوارچێوەی "بەڕێوەبردنی گرژییەکان"دا دەمێننەوە.

کۆماری ئیسلامی ئێرانیش سەلماندوویەتی کە هەم لە مەیدانی جەنگ و هەم لەسەر مێزی دیپلۆماسی، خۆی بنچینەکانی یارییەکە دادەڕێژێت.