دوو چەکداری داعش لە کەرکووک دەستگیرکران. دەزگای دژەتیرۆری عێراق ڕایگەیاند، لە دوو ئۆپەراسیۆنی ئەمنی لە سنووری پارێزگای کەرکووک، دوو ئەندامی داعش دەستگیرکراون. بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، ئەم ئۆپەراسیۆنانە لەسەر بنەمای زانیاریی هەواڵگری و بەدواداچوونی بەردەوام جێبەجێ کراون. هەروەها لە ئۆپەراسیۆنێکی دیکەدا، هێزە ئەمنییەکان کۆگایەکی چەک و تەقەمەنیان دۆزیوەتەوە کە تێیدا چەندین گوللەی هاوەن، مووشەک، پاشماوەی چەکی RPG و نارنجۆک هەبوون، کە هەموویان لەلایەن تیمە تایبەتەکانەوە کۆنترۆڵ و لابراون.