کۆمپانیای نەوتی باکوور ڕایگەیاندووە هەموو ئامادەکارییە تەکنیکی و ئەندازیارییەکان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی خاوی کێڵگەکانی کەرکووک لە ڕێگەی هێڵی ستراتیژییەوە تەواو بوون. بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، سەرەتا بۆریی 40 ئینجی پڕ دەکرێت و دواتر تاقیکردنەوەی تەواوی سیستەمەکە ئەنجام دەدرێت. هەروەها ئاشکرا کراوە وێستگەی IT1A ئامادەیە ڕۆژانە 300 تا 350 هەزار بەرمیل نەوت وەربگرێت و بگوازێتەوە. لایەنە پەیوەندیدارەکان جەختیان کردووەتەوە کە ئەم هەنگاوە بەپێی ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت. هەروەها ئاماژە بەوە کراوە کە هێڵە کۆنەکانی هەناردەکردنی نەوت لە ساڵی 2014ەوە وەستاون و تا ئێستا لە قۆناغی نۆژەنکردنەوەدان. بەپێی ئامارەکان، کۆمپانیای نەوتی باکوور ڕۆژانە نزیکەی 325 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت و هێڵە نوێیەکە دەتوانێت زۆربەی ئەم بەرهەمە بگوازێتەوە.
نەوتی کەرکووک لە رێگەی بۆریی هەرێمی کوردستانەوە هەناردە دەکرێتەوە
جام کوردی - کۆمپانیای نەوتی باکوور رایگەیاند، هەموو ئامادەکارییە تەکنیکی و ئەندازیارییەکانیان بۆ دەستپێکردنەوەی وەرگرتن و هەناردەکردنی نەوتی خاوی کەرکووک لە رێگەی هێڵی ستراتیژییەوە (بۆریی نەوتی هەرێمی کوردستان) بەرەو بەندەری جەیهانی تورکیا تەواو کردووە.
July 19, 2026