وەزارەتی کشتوکاڵ دووپاتی کردەوە کە لە ماوەی 11ی مانگی پێنج تا 11ی مانگی دە، ڕێگە بە هاوردەکردنی ژمارەیەک لە بەرووبوومە کشتوکاڵییەکان نادرێت، تا وەرزی پێگەیشتنی بەرهەمە ناوخۆییەکان تەواو دەبێت.وتەبێژی وەزارەت ڕایگەیاند، بەرهەمە ناوخۆییەکان تەنها پێداویستیی بازاڕ دابین ناکەن، بەڵکو بەشێکیان بۆ دەرەوەش هەناردە دەکرێت. هەروەها ئاماژەی کرد کە گرژیی و نائارامییەکانی ناوچەکە تەنها دەتوانن بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ لە ڕێگەی سووتەمەنی، گواستنەوە و وزە کاریگەری لەسەر نرخەکان دابنێن، بەڵام هیچ کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆیان لەسەر دابینکردنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان لە هەرێمی کوردستان نابێت. بە پێی ئامارەکان، ڕۆژانە نزیکەی 1500 تۆن بەرووبوومی کشتوکاڵی لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ پارێزگاکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق هەناردە دەکرێت، کە ئەمەش نیشانەی بەرزی کوالێتی و بەرهەمهێنانی ناوخۆییە.
وەزارەتی کشتوکاڵ ڕوونکردنەوە لەبارەی قەدەغەی هاوردەکردنی چەند بەرووبوومێک دەدات
جام کوردی - لە ماوەی 11ی مانگی پێنج تا 11ی مانگی 10، ڕێگە بە هاوردەکردنی ژمارەیەک بەرووبوومی کشتوکاڵی نادرێت.
July 19, 2026