بەشی پێوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسداران سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە لە بەیاننامەیەکدا بۆ خەڵکی کوەیت جەختی لەوە کردەوە: "لە بەرامبەر دەستدرێژییە دووبارەکانی ئەمریکا بۆ سەر خاکی ئێران، جەنگاوەرانی ئیسلام لە کاتی هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەواندا سیستەمی ڕاداری ئاگادارکردنەوەی پێشوەختەی ئەمریکییان بە تەواوی لەناوبرد و لە هێرشێکی دیکەشدا، کۆگایەکی کەرەستە و پارچەی ئاسمانی و هەنگارێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی MQ9یان لە بنکەی عەلی ئەلسالم کردۆتە ئامانج و چەند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان تێکشکاون.